PM:08:12:05/11/2025
232 جار خوێندراوەتەوە
راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ پیشه‌سازی و گه‌شه‌پێدان و كه‌رتی تایبه‌ت دەڵێت، ئاماژه‌كانی بوژانه‌وه‌ی پیشه‌سازی له عێراق به ڕونی ده‌ستیان كردووه به ده‌ركه‌وتن و ده‌شڵێت، "زیاتر له ٧٥ كۆمپانیا و كارگه‌ی عێراقی به‌رهه‌مه‌كانیان هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٥ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، حه‌مودی لامی، راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ پیشه‌سازی و گه‌شه‌پێدان و كه‌رتی تایبه‌ت وتی، "به‌رهه‌مه عێراقییه‌كان ده‌گه‌نه بازاڕه‌كانی ده‌ره‌وه له وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئه‌وروپی، ئه‌مه‌ش لە ئەنجامی گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانەیە بۆ به‌رهه‌می ناوخۆیی".
وتیشی، دوایین
داتاكانی وه‌زاره‌تی بازرگانی كه به‌رپرسیاره له پێدانی مۆڵه‌تی هه‌نارده‌كردن،
تێیدا هاتووە كه ٢١ كۆمپانیای خۆراكی عێراقی له‌م دواییانه‌دا مۆڵه‌تی فه‌رمی هه‌نارده‌كردنیان
به‌ده‌ستهێناوه و له ئێستاوه ده‌ستیان كردووه به به‌بازاڕكردنی به‌رهه‌مه‌كانیان
بۆ ده‌یان وڵاتی عه‌ره‌بی و ئه‌وروپی، له‌وانه وڵاتانی كه‌نداو، ئوردن، توركیا،
كوه‌یت، میسر و وڵاتانی دیكه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،
٥٤ كارگه‌ی نیشتمانی له ئێستاوه ده‌ستیانكردووه به هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌مه‌كانیان
بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكه كه ره‌نگدانه‌وه‌ی بوژانه‌وه‌ی كه‌رتی
پیشه‌سازی نیشتمانییه دوای چه‌ندین ساڵ له وه‌ستان.