سەردێڕ:

لە رووداوێکی سەختی هاتووچۆ کەسێک گیانی لەدەستدا

AM:11:40:05/11/2025

8960 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێکی ئەمنی بە ئێن ئاڕ تی وت، لە سنووری سلێمانی بەهۆی رووداوێکی سەختی هاتووچۆوە، کەسێک گیانی لەدەستدا


ئەمڕۆ چوارشممە ٥ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، چاوگێکی ئەمنی بۆ ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، کاتژمێر ٩:٣٠ـی بەیانی، لەسەر رێگای سەرەکیی دوکان بۆ خەلەکان، رووداوی هاتووچۆ لە جۆری پێکدادان روویدا.

وتیشی، رووداوەکە لەنێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکی تایبەتدا روویداوە و لە ئەنجامدا شۆفێری ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە گیانی لە دەستداوە، هۆکاری رووداوەکەش بەهۆی تێپەڕاندنی هەڵەی ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەوە بووە.













گەلەری