سەردێڕ:

دەستەی داكۆكی لە موڵك و سروشتی سلێمانی: مەترسی روودانی کارەساتی مرۆی هەیە

PM:07:08:05/11/2025

472 جار خوێندراوەتەوە

نوێنەری دەستەی داكۆكی لە موڵك و سروشتی سلێمانی دەڵێت، بەهۆی رشتنی پاشماوە كیمیاییەكانی نەوت لەسنووری سلێمانی مەترسی روودانی کارەساتی گەورە هەیە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، كارزان فازڵ، نوێنەری دەستەی داكۆكی لە موڵك و سروشتی سلێمانی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا وتی، بەهۆی رشتنی پاشماوە كیمیاییەكانی نەوت لەسنووری سلێمانی مەترسی روودانی كارەساتی مرۆیی و ژینگەیی هەیە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەسنووری سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكان داوای یاسایی لەسەر ئەنجامدەرانی ئەو كارە تۆماركراوەو بەپێی یاسایی ژینگەیی ساڵی ٢٠٠٨ ئەم جۆرە كارانە تاوانی ژینگەیی گەورەن چونكە ئەو مادانە قڕكەرن و زیانی زۆر بە ژینگە دەگەیەنن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە چەند رۆژی رابردوودا لەبەشێكی ناوچەكانی سنووری سلێمانی پاشماوەی نەوتی رژێندراو لە دەشت و ناوچە كشتوكاڵیەكان ئاشكرابوو لە بەرامبەردا چالاكوانانی ژینگەیی و هاوڵاتیان داوایی بە سزاگەیانی ئەنجامدەرانیان كرد.













گەلەری