سەردێڕ:

ئەمشەو مانگی تابان لە هەرێمی کوردستان دەردەکەوێت

PM:06:43:05/11/2025

480 جار خوێندراوەتەوە

ئەمشەو مانگی تابانی تەواو پڕ لە هەرێمی کوردستان دەردەکەوێت، بەپێی زانستی گەردوونناسی ئەمشەو مانگی تابان پڕتر رووناکی و پرشنگدارییەکەی دوو هێندەی رووناکیی مانگی چواردەی ئاسایی دەبێت.


مانگی چواردەی ئەمشەو سەرەڕای ئەوەی پڕ و گەورە دەبێت لە نزیکترین خاڵیشدا دەبێت لە هەسارەی زەوییەوە، پرشنگ و رووناکییەکەشی ئەمشەو دوو هێندەی رووناکیی مانگی چواردە دەبێت لە دۆخێکی ئاساییدا.

دیاردەی مانگی تابان بۆچی و چۆن روودەدات؟

دەبێت بزانین خولگەی مانگ بە دەوری هەسارەی زەوی هێلکەییە و بازنەیی نیە، تێکڕای دووریی مانگ لە زەوی ٣٨٤ هەزار کیلۆمەترە، لە نزیکترین خاڵدا دوورییەکەی لەگەڵ زەوی دەبێتە ٣٦٢ کیلۆمەتر، کاتێکیش لە خولگەکەی لە دورترین خاڵدایە لە زەوی دووریەکەی دەبێتە ٤٠٥ هەزار کیلۆمەتر، ئەمشەو مانگ دەگاتە نزیکترین خاڵ لە خولگەکەی بە دەوری هەسارەی زەوی، بۆیە ئەشەو ئەم دیاردەیە روودەدات.

مانگی چواردە لە کاتە ئاساییەکان بڕێک رووناکی دەدات کە دەگاتە نزیکەی ٠.١٦ لوکس، لوکس Lux یەکەی پێوانەی رووناکییە، لەکاتی نزیکبوونەوەی مانگ بۆ کەمترین دووری لە زەوی بڕی رووناکیەکەی یان پرشنگی دەگاتە ٠.٣ لوکس، واتە پرشنگ و رووناکیی مانگی تابانی ئەمشەو دوو هێندەی پرشنگی مانگی چواردە دەبێت له دۆخێکی ئاساییدا، بۆ بەراوردیش لە رۆژدا خۆر پرشنگ و رووناکی لە نێوان ٣٢ هەزار بۆ ١٠٠ هەزار لوکسدایە.














گەلەری