سەردێڕ:

ئاسیاسێڵ ناوی چووە کتێبی گینسەوە بۆ گەورەترین کاری هونەریی لە جیهاندا

PM:06:28:05/11/2025

368 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای ئاسیاسێل دەستکەوتێکی گەورەی بەدەستهێنا و ناوی چووە کتێبی گینسەوە بۆ گەورەترین کاری هونەری بە دەزووی رەنگاوڕەنگ و بزمار لە جیهاندا! کە رووبەرەکەی ٢٦.٦ مەتر چوارگۆشەیە.


کۆمپانیای ئاسیاسێل بڵاویکردەوە، بەوپەڕی شانازییەوە دەستکەوتێکی گەورەی خۆمان شەیر دەکەین لەگەڵتان کە ئەویش چوونە ناو کتێبی گینسەوەیە بۆ گەورەترین کاری هونەری بە دەزووی ڕەنگاوڕەنگ و بزمار لە جیهاندا! بە رووبەری ٢٦.٦ مەتر چوارگۆشە، کە لە بەغدا - عێراق لە ١ـی ئایاری ٢٠٢٥ـدا ئەنجامدرا.

ئەم دەستکەوتە رەنگدانەوەی پابەندبوونی ئاسیاسێڵ بە داهێنان، و بەهێزکردنی لێهاتوویی گەنجانی عێراق، و گۆڕینی بیرۆکەی داهێنەرانە بۆ هێمای شانازی لە جیهاندا.

ئەم شاکارە هونەرییە بە هاوکاری هونەرمەند عەلی راوی ئەنجامدرا، کە دیدگای هونەری خۆی پێشکەش کرد و بەشداری کرد لە جێبەجێکردنی ئەم کارە ناوازەیە لە پێناو بەرجەستەکردنی ڕۆحیەتی داهێنەرانەی عێراقی لەسەر ئاستی جیهان.













گەلەری