سەردێڕ:

عێراق مۆڵەتی شۆفێری دەکاتە ئەلیکترۆنی

PM:05:31:05/11/2025

408 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری زیرەکی دەستکرد و پەیوەندییەکان دەڵێت، لە داهاتوویەکی نزیکدا مۆڵەتی شۆفێری لەعێراق دەبێتە ئەلیکترۆنی.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، حەسەن خەتیب، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری زیرەکی دەستکرد و پەیوەندییەکان وتی،" گۆڕانی دیجیتاڵی لەعێراق هێشتا لەقۆناغی سەرەتایدایە و هەر لەئێستاشەوە ئەو گۆڕانکارییە بەدیدەکرێت، تایبەت کاتێک سەردانی دامودەزگا حکومییەکان دەکرێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا پێشکەوتنێکی بەرچاو لەو بوارەدا بەدیدەکرێت، بەتایبەتیش لەدامەزراوەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ دەستکەوتی باش لەکاتی زانیاری، پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی و ڤیزای ئەلیکترۆنی بەدیهاتوون.
ئەو راوێژکارەی سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی لەوەشکرد،" لە داهاتوویەکی نزیکدا مۆڵەتی شۆفێریش دەبێتە ئەلیکترۆنی ".













گەلەری