سەردێڕ:

کەشناسی عێراق: لە سێ رۆژی رابردوودا زیاتر لە ١٠٠ بوومەلەرزە روویانداوە

PM:05:16:05/11/2025

312 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی کەشناسیی عێراق ئاشکرایکرد، لە رۆژی ١ـی ئەم مانگە تا ٤ـی مانگ، ١١٤ بومەلەرزە روویانداوە.


دەستەی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی عێراق بڵاویکردەوە، لە ماوەی ١ بۆ ٤ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵ، ١١٤ بومەلەرزە لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق روویانداوە و گوڕەکانیشیان لەنێوان یەک بۆ ٤.٦ پلەی رێختەردا بوو، هەروەها زۆربەیان پاشلەرزەبوون و هیچ زیانێکیان نەبووە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو بومەلەرزەی لە سنووری خانەقین و نزیک سنووری عێراق - ئێران روویدا لەسەر قڵیشی خانەقین-بەدرە-مەندەلی بووە، پاش هەر بومەلەرزەیەک روودەدات و سروشتییە، تاوەکو گەڕانەوەی توێکڵی زەوی بۆ دۆخی ئاسایی خۆی روودانی پاشلەرزە لەو ناوچانە بەردەوامدەبن.













گەلەری