PM:04:44:05/11/2025
284 جار خوێندراوەتەوە
سهرۆك وهزیرانی عێراق دەڵێت، سەرکەوتوو بوون لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق لە رێگەی سیاسەتی دوورکەوتنەوە لە جەنگ و ململانێکان کە ناوچەکەی گرتووهتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، محهمهد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق له وتارێكدا وتی، "لە ماوەی سێ ساڵی خولی حکومەتدا سەرەڕای هەموو ئالانگاریەکان سەرکەوتوو بووین لە بەدەستهێنانی دەستکەوتی زۆر، بەرنامەی حکومەتمان لەسەر ئەو بابەتانە بوو کە جێگەی نیگەرانی هاوڵاتیان و دۆزینەوەی چارەسەر بوو بۆیان".
ئاماژهی بهوهشكرد،
"ئێمە سیاسەتێکی هاوسەنگمان گرتەبەر بۆ دوورخستنەوەی عێراق لەو شەڕ و
ململانێیانەی کە ناوچەکەی گرتووهتەوە و سەرکەوتوو بووین لە پاراستنی ئاسایش و
سەقامگیرییەکەی".
وتیشی،
"ئێستا کۆمپانیا نێودەوڵەتییە گەورەکان لە عێراق کاردەکەن، ئەوەش بەڵگەیە
لەسەر کاریگەریی ئەو رێوشوێنانەی کە حکومەت گرتویانەتەبەر، ژینگەیەکی سەرنجڕاکێش و
پارێزراوی وەبەرهێنانمان دروستکرد، کە زیاتر لە ١٠٠ ملیار دۆلاری وەبەرهێنانی
عەرەبی و بیانی بۆ خۆی راکێشاوە".