PM:04:10:05/11/2025
592 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت، لە پرۆسەی پێداچوونەوەدا فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراکی زیاتر لە نیو ملیۆن هاوڵاتی راگیراوە.
ئەمڕۆ چوارشممە ٥ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق وتی، لە رێگەی پرۆسەیەکی وردی پێداچوونەوە، فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراکی زیاتر لە نیو ملیۆن هاوڵاتی راگیراوە، چونکە ئەو مەرجانەیان تێدا نەبووە کە بۆ وەرگتنی بەشەخۆراک دیاریکراون.
دەشڵێت، بەشی
زۆری ئەو کەسانەی فۆڕمەکانیان راگیراوە بریتیبوون لەو کەسانەی کە پێناسیان نەبووە،
یان داهاتیان بەرز بووە، یانخود خاوەنی پڕۆژەی بازرگانیی گەورەبوون.
وتیشی، ئێستا
چەندین خزمەتگوزاریی نوێ بۆ سیستمەکە زیادکراوە، کە ئاسانکاریی تێداکراوە، لەوانەش
گواستنەوەی فۆڕمی خۆراک لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە، جیاکردنەوەی خێزان و
دروستکردنی فۆڕمی نوێی خۆراک.