سەردێڕ:

کۆمسیۆن: تا ئێستا ٥٠٠ حزب و هاوپەیمانێتی سزادراون

PM:03:20:05/11/2025

320 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، لە سەرەتای بانگەشەی هەڵبژاردنەوە، ٥٠٠ پێشلێكاری لەلایەن حزب و هاوپەیمانیەكانەوە تۆماركراوە و سەرجەمیان سزای پێبژاردنیان بەسەردا سەپێندراوە.


ئەمڕۆ چوارشممە ٥ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆن بە رۆژنامەی سەباحی وت، لە قۆناغە سەرەتاییەکانی بانگەشەی هەڵبژاردندا سزای پێبژاردنی بەسەر ٦٠ حزب و هاوپەیمانیدا سەپاندوە، دواتر ئاماری سزاكان گەیشتووەتە نزیکەی ٥٠٠.

ئاماژەی بەوەشکرد، هاوکات کۆمسیۆن بە وردی چاودێری ئەو داراییە دەکات کە بۆ بانگەشە و هەڵمەتەکانی رێکلام خەرجدەکرێت، هەروەها لە درێژەی قسەکانیدا جەختیکردەوە، زۆر بەکارهێنانی وێنە و پۆستەر دەتوانێت کاریگەری نەرێنی لەسەر جەماوەر هەبێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بڕیارە ١١ـی ١١ هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت.













گەلەری