PM:02:50:05/11/2025
588 جار خوێندراوەتەوە
بە گوێرەی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، ئەمڕۆ لە هەولێر و سلێمانی دوو کرێکار لەکاتی کارکردن بەهۆکاری جیاواز گیانیان لەدەستداوە و یەکێکیان لە پاڵاوگەیەکدا کاری کردووە.
ئەمڕۆ چوارشممە ٥ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، عوسمان زیندانی، سەرۆکی لقی سەندیکای کرێکارانی بیناسازیی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی وت، ئەمساڵ تاوەکو ئێستاش لە هەرێم و ناوچە جێناکۆکەکان ٧٠ کرێکار گیانیان لەدەستداوە و هەر ئەمڕۆش کرێکارێک لە کاتی کارکردندا گیانی لەدەستدا.
هاوکات بە گوێرەی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، لە رووداوێکی هاوشێوەدا، کرێکارێک لە یەکێک لە پاڵاوگەکانی سنووری هەولێر
لەکاتی کارکردن گیانی لەدەستداوە و خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تیش وتی، ئەو کرێکارەی لە هەولێر گیانی لەدەستداوە،
تەمەنی ٣٧ ساڵ بووە.