PM:01:48:05/11/2025
720 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم دەڵێت، سبەینێپشووی قوتابخانەکان دەستپێدەکات و بۆ ماوەی شەش رۆژ بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ چوارشممە ٥ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ پێنجشەممە یەکەم رۆژی پشووی فەرمی لە قوتابخانەکان دەستپێدەکات بە مەبەستی ئەنجامدانی رێکارەکانی هەڵبژاردن و ئامادەکردنی قوتابخانەکان بۆ هەڵبژاردن.
ویشی، پشووەکە
ماوەی شەش رۆژ لە سەرجەم قوتابخانە حکومیی و ناحکومیی و نێودەوڵەتییەکان بەردەوام
دەبێت و یەکەم رۆژی دوای هەڵبژاردن کە دەکاتە ١٢ـی مانگ، دەوامی قوتابخانەکان
دەستپێدەکاتەوە.
هاوکات، ١١ـی
مانگیش کە رۆژی بەڕێوەچوونی دەنگدانی گشتییە، لە تەواوی فەرمانگە و دامودەزگاکانی
هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە.