سەردێڕ:

ئاگادارییەک لە پۆلیسی گەرمیانەوە

PM:11:34:30/11/2021

15496 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆوە کچێک کە لە دایکبووی ساڵی ٢٠٠٤ـە و دانیشتووی کەلارە، لە ماڵەوە چووەتە دەرەوە و دیار نەماوە، کەسوکارەکەشی سکاڵایان تۆمارکردووە.


لە راگەیەنراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیاندا هاتووە، ئەو کچە ناوی (د، ع، ح)ـە، لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٤ـە و دانیشتووی قەزای کەلارە.

ئەوەش هاتووە، ئەمشەو کەسوکاری کچەکە سکاڵایان لەلای پۆلیسی گەرمیان تۆمار کردووە و ئاگاداریان کردوونەتەوە لە دیار نەمانی کچەکەیان.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی پۆلیسی گەرمیان، لە ئێستادا پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە و لە رێگای کامێرای چاودێرییەوە بە دوای ئەو کچەدا دەگەڕێن، کە بەپێی وتەی پۆلیسی گەرمیان، "کچەکە عەزێیەکی پەمەیی لەبەردایە."

پۆلیس داوای لە هاوڵاتیانی سنووری گەرمیان کردووە، کە هەر کەس زانیاری لەسەر ناوبراو هەبوو، دەتوانێت لە رێگای ژمارە تەلەفۆنی (٠٧٧٠٨٩٥٢٢٢٣)ەوە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان ئاگاداربکاتەوە.













گەلەری