سەردێڕ:

پەیامی لوتکەی غەززە کۆتاییهێنانە بە شەڕ و پێشوازی کردنە لە ئاشتی

PM:07:20:13/10/2025

620 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمەریکا بە مەبەستی بەشداریی کردن لە لووتکەی شرم شێخ گەیشتە میسڕ و لەلایەن عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی ئەو وڵاتە پێشوازی لێکرا.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسڕ وتی، ئەو لوتکەیە یەک پەیامی هەیەئەویش کۆتاییهێنان بە شەڕ و پێشوازیکردنە لە ئاشتی و وتیشی، لە شرم شێخ ئەو سەرکردانە یەک دەگرنەوە کە دەیانەوێت شەڕی غەززە کۆتایی بێت و یەک پەیامیان هەیە کە ئەویش کۆتاییهێنانە بە شەڕ و پێشوازی کردنە لە ئاشتی.

سەرۆکی میسڕ ستایشی دۆناڵد ترەمپیشی کرد سەبارەت بەو دەسکەوتەی بەدەستی هێناوە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وتیشی، ئەوەی ئێستا گرنگە پتەوکردنی ئاگربەستی غەززە و جێبەجێ کردنی قۆناغەکان و پابەندبوونە بە ئاگربەستەکە.

هاوکات دۆنالد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا وتی، سیسی سەرکردەیەتی مەزنە و ئەمەریکا هەمیشە پشتیوانی دەکات و وڵاتەکەی لە ئاگربەستی غەززە رۆڵێکی گرنگی هەبوو.

دەشڵێت، ئەگەر ئەوان هێرشیان نەکردایەتە سەر ئێران، ئەوا ئاگربەستی غەززە رانەدەگەیەنرا و بە بڕوای ئەو قۆناغی دووەمی ئاگربەستەکە دەستی پێ کردووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بڕیارە لووتکەی شرم شێخ لە میسر بە ئامادەبوونی سەرکردەکانی زیارتر لە ٢٠ وڵات لەبارەی ئاگربەستی غەززە بەریوە بچێت، هەروەها پێشتر هەریەکە لە سەرۆکەکانی، فەرەنسا، تورکیا، ئوردن، ئیتاڵیا، بەریتانیا، میری قەتەر و ژمارەیەک سەرکردەی دیکە گەیشتبوونە شوێنی بەڕێوەچوونی لووتکەکە.













گەلەری