سەردێڕ:

بە تۆمەتى دزینى ١٢ ماتۆڕسکیل دوو تۆمەتبار لە هەڵەبجە دەستگیرکران

PM:04:12:13/10/2025

532 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسى هەڵەبجە، دەستگیرکردنى دوو تۆمەتبارى راگەیاند کە ١٢ ماتۆڕیان لەناو شارى هەڵەبجە و دەورووبەرى دزیوە.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، بەپێى راگەیەندراوێکی پۆلیسى هەڵەبجە، چەند هاوڵاتییەک سکاڵایان لە بەشى پۆلیسى نەهێشتنى تاوانى هەڵەبجە تۆمارکردووە کە ماتۆڕسکیلەکانیان لە ناوشارى هەڵەبجەو دەروروبەرى دزراوە، هەربۆیە دەستبەجێ لەلایەن بەشى پۆلیسى نەهێشتنى تاوانەوە دەستکراوە بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئەنجامى بەدواداچوونەکانیان توانراوە دوو تۆمەتبارى تەمەن ١٦ ساڵ و ٢١ ساڵ لە رەگەزى نێر کە دانیشتووى پارێزگاى هەڵەبجەن، دەستگیر بکەن.

باسی لەوەشکردووە، تۆمەتباران لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوەو بەپێی مادەی ٤٤٦ـی یاساى سزادانى عێراقى راگیراون.














گەلەری