سەردێڕ:

سودانی و ماکرۆن کۆبوونەوە؛ باس لەچی کرا؟

PM:03:35:13/10/2025

840 جار خوێندراوەتەوە

لە پەراوێزی لوتکەی ئاشتیی شەرەم شێخ، سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی فەڕەنسا کۆبوونەوە و تێیدا جەختیان لەسەر کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کردەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بنیاتنانەوەی غەززە بە سەرۆکایەتیی فەڕەنسا کرا و هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەردەوامیدان بە ئاگربەست، پاڵپشتیی سەقامگیری لە ناوچەکە و گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی بۆ هاووڵاتییانی سڤیل لە غەززە کردەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە،سودانی و ماکرۆن چۆنیەتیی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتیان لە بوارە جیاوازەکاندا تاوتوێ کردووە، هەروەها گفتوگۆیان لەبارەی ئەنجامدانی "کۆڕبەندی بەغدا بۆ هەماهەنگی و هاوپەیمانی" کردووە.

هاوکات لەبارەی کۆڕبەندەکەوە، سەرۆکی فەڕەنسا جەختی کردووەتەوە کە دەیان کۆمپانیای فەڕەنسی لە بوارەکانی وزە، ژێرخان، بەرگری و ئاودا ئامادەییان دەبێت بۆ کارکردن لە عێراق، بەجۆرێک کە بەرژەوەندیی هاوبەشی هەردوو وڵات بهێنێتەدی.













گەلەری