AM:09:42:13/10/2025
752 جار خوێندراوەتەوە
حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، ئەو ٥٠ هەزار بەرمیل نەوتەی بۆ پێداویستی ناوخۆ گلدەدرێتەوە بەشی پێویستی هەرێم ناکات، بەڵام باسی لەوە نەکرد بۆچى لیترێک بەنزین بە ٤٥٠ دینار و بەرمیلێک نەوتی سپى بە ٣٠ هەزار دینار نادەن بە هاوڵاتیان.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم بە میدیای پارتی وت، لەو بڕە نەوتەی كە بۆ بەكارهێنانی ناوخۆیی گلدەدرێتەوە، رۆژانە یەك ملیۆن و ٥٠٠ هەزار لیتر بەنزین بەرهەمدەهێنرێت كە بە نرخی پاڵپشتیكراو بە ٧٥٠ دینار بەسەر بەنزینخانەكانی دابەش دەكەن، بەڵام ئەو بڕە لە پێداویستیی ناوخۆیی كەمترە.
ئەوەش
لەکاتێکدایە حکومەتی ماوەبەسەرچوو نەوتەکە بە نرخێکی کەم دەفرۆشێتەوە بە
پاڵاوگەکانی نزیک لە پارتی و یەکێتی و ئەوانیش بە نرخێکی گران دەیفرۆشنەوە بە
هاوڵاتیان بەوەش پارتی و یەکێتی دوو جار قازانجی لێ دەکەن، لەکاتێکدا، لە شارەکانی
تری عێراق بەنزین و گاز و نەوتی سپی بە نرخی پاڵپشتیکراو دەدرێت بە هاوڵاتیان
بەجۆرێک لیتریک بەنزین بە ٤٥٠ دینار و بەرمیلێک نەوتی سپی بە ٣٠ هەزار دینار
دەدرێت بە هاوڵاتیان.