سەردێڕ:

پارتی لە دهۆک دەستیبەسەر بەشێکی فلێکسەکانی نەوەی نوێ گرت

AM:08:23:13/10/2025

680 جار خوێندراوەتەوە

چەند کاتژمێرێک دوای پەیامەکەی مەسعود بارزانی کە وتی نابێت ئەندامان و لایەنگرانی پارتی پۆستەر و فلێکی لایەنەکان بدرێنن، پارتی لە دهۆک پۆستەر و فلیکسەکانی نەوەی نوێی شێواند و بردیان.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی وتی، شەوی رابردوو لە سەنتەری شاری دهۆک پارتی دەستیکرد بە شیواندن و بردنی پۆستەر و فلێکسەکانی نەوەی نوێ بە بێ بوونی هیچ سەرپێچیەک لە لایەن نەوەی نوێوە.
هاوکات لەو بارەیەوە عەلی رەئوف، کاندیدی نەوەی نوێ لە دهۆک بە ئێن ئاڕ تی وت، پارتی لە ترسی سەرکەوتنی نەوەی نوێ رێگری لە نەوەی نوێ دەکات بانگەشە بکات و ئەوەش نیشانەی سەرکەوتنی نەوەی نوێیە.

ئەوەش دوای چەند کاتژمێرێک پاش پەیامەکەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی لە بانگەشەی حزبەکەیدا کە وتی، وێنە و فلیکسی هیچ کەس و لایەنێک نادڕێنن تەنانەت ئەگەر ئەوانیش هی پارتی بشێوێنن. 














گەلەری