ئەمڕۆ شەممە لەکاتی کردنەوەی بازاڕى دراوەکاندا لە هەرێمى کوردستان نرخى ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ١٥٠ دینار مامەڵەى پێوە کرا، بەمەش نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بەشێوەیەکی کەم بەرزبوویەوە.
نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار وەک خۆی مایەوە دوو ملیۆن ٨٠٠ هەزارو ١٠٠ تمەن و بەردەوامە لەدەستدانی بەهاکەی.
نرخی
لیرەی تورکیش گۆڕانکارییەکی بەخۆوە بینیوەو ٤٤ لیرە لەهەر سەد دۆلارێکدا هەڵکشاوەو
ئەمڕۆ ١١٦٠ لیرە بەرامبەر هەر سەد دۆلارێک مامەڵەی پێوەکراوە.
ساڵی
رابردوو، حکومەتى عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی
لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.
نرخی
دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
نرخی ١٠٠ئێرۆ بەرامبەر دینار١٦٧٠٠٠
نرخی ١٠٠ پاوەن بەرامبەر دینار ١٩٩٠٠٠