AM:08:54:22/07/2025
51912 جار خوێندراوەتەوە
شەوی ڕابردوو چاوگێکی باڵای حکومەتی عێراق بە فراکسیۆنی نەوەی نوێی راگەیاندبوو کە ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٢ی تەمموزی ٢٠٢٥ موچەی مانگی پێنجی موچەخۆرانی هەرێم خەرجدەکرێت.
بەپێی زانیارییەکان بەغدا رازیبووە بەوەی سەرەتا هەرێم هەر بڕە نەوتێک رادەستی سۆمۆ بکات بەمەرجێک تا هەفتەی داهاتوو بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم بۆ ٢٣٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بەرزبکرێتەوە و بدرێتە سۆمۆ وەک ئەوەی هەرێم و بەغدا لەسەری رێککەوتبوون.
چاوەڕێ دەکرێت بڕی نزیکەی ٩٥٢ ملیار دینار وەک موچەی مانگی پێنج ئەمڕۆ بۆ هەرێم خەرجبکرێت، ئەوەش دوای نزیکەی سێ مانگ لە دواکەوتنی موچە