PM:11:45:27/06/2025
1088 جار خوێندراوەتەوە
سهرۆكی روسیا دەڵیت، ئامادهن بۆ گهڕێكی دیكهی دانوستانهكان لهگهڵ ئۆكرانیا له ئیستەنبوڵ و ئاڵوگۆڕی زیاتری دیلەکانی جەنگ.
ئەمڕۆ هەینی ٢٧ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، ڤلادیمێر پوتن، له كۆنفرانسێكی رۆژنامهوانیدا وتی، جیاوازی بەرچاو هەبووە لەو پێشنیازانەی کە روسیا و ئۆکرانیا پێشتر پیشکەشیان کردوووە و دەشڵیت، هیواخوازە گفتوگۆی بەردەوام ئەو جیاوازییە کەم بکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، روسیا
ههوڵی كهمكردنهوهی خەرجیە سهربازییەکانی دهدات له ساڵی داهاتوودا و وتیشی،
تا ئێستا بەتەواوەتی بڕیاری لەسەر نەدراوە.
ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە،
جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا بەردەوامی هەیە و هەردوو وڵات زیانێکی گەورەی ئابوورییان
لێ کەوتووە و ژمارەیەکی زۆری سەربازی هەردوو وڵات کوژراون.