بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەڵێت، رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە زیانی زۆری بە دارستان و پاوانی کوردستان گەیاندووە و مەترسی زۆری بۆ سروشت و ژینگە و ژیانی ئاژەڵ و باڵندە کێویەکان هەیە.
ئەمڕۆ هەینی ٢٧ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە زیانی زۆری بە دارستان و پاوانی کوردستان گەیاندووە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، بە هۆکارێکی نادیار ئاگرێک لەناوچەی شارباژێڕ بەدیاریکراوی لە سنووری
گوندەکانی بیانە ـ گۆڕەدێم کەوتەوە و لەگەڵ زانینی هەواڵی کەوتنەوەی ئاگرەکە
مەفرەزەیەک لە کارمەندانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی شارباژێڕ گەیشتنە شوێنی رووداوەکە
و بە هاوکاری تیمی بەرگری شارستانی چوارتا و دانیشتوانی خۆبەخۆشی
گوندەکان و دانیشتوانی چوارتا توانرا ئاگرەکە بکوژێنرێتەوە و کۆنترۆڵ بکرێت .
باسی لەوەشکرد،
بەپێی زانیاریەکان بەهۆی ئەو رووداوی ئاگرە نزیکەی ٢٠٠ دۆنم لە دارستان و پاوانی
سنوورەکە سووتاون و زیانیان پێگەیشتووە.
هاوکات دوێنی، پێنجشەممە
٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویكردەوە،
لە گوندی باناڵێ سەر بە سنووری ماوەت، بە هۆکارێکی نادیار ئاگرێک کەوتەوە و بەهۆیەوە
١٠٠ دۆنم پووش و باخی هاوڵاتییان سووتاوە.