PM:03:08:27/06/2025
3464 جار خوێندراوەتەوە
زانکۆی زانست و پیشەسازیی ئێران کوژرانی زانایەکی دیکەی ئەتۆمی وڵاتەکەی پشتڕاستکردەوە، کە یەکێک بووە لە مامۆستایانی زانکۆکە.
ئەمڕۆ هەینی ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، زانکۆی زانست و پیشەسازیی ئێران، لە راگەیەندراوێكدا وتی، ئەندازیار سولەیمان سولەیمانی، زانایەکی ئەتۆمی و یەکێک لە مامۆستایانی زانکۆکە، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیلدا کوژراوە.
پێشتر میدیای ئێران،
کوژرانی ١٢ زانای ئەتۆمی لە ئەنجامی جەنگی ١٢ رۆژەی نێوان ئێران و ئیسرائیل پشتڕاستکردبوەوە
و بەوەش ژمارەیان گەیشتە ١٣ کەس.
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، لە بەرەبەیانی هەینی ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، ئیسرائیل هێرشی مووشەکی بۆ سەر ئێران دەستپێکرد و بنکە سەربازی و ئەتۆمییەکانی کردە ئامانج، هەروەها چەندین فەرماندەی باڵای ئێران و زانای ئەتۆمی کوژران.