سەردێڕ:

خۆڵبارینێکی کەم دەستپێدەکات

AM:11:00:27/06/2025

900 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم دەڵێت، پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە، کەشناسی عێراقیش دەڵێت، خۆڵبارینێکی کەم روو دەکاتە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم و عێراق.


ئەمڕۆ هەینی ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش بە رێژەی یەک بۆ دوو پلە بەرزتر دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

سەبارەت بە کەشی سبەینێ دەشڵێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت لە زۆربەى کاتەکاندا، پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

کەشناسی عێراقیش پێشبینیی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات لە پارێزگاکانی هەرێم، لەگەڵ هاتنی شەپۆلێکی خۆڵبارینى کەم لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق و هەرێم تا رۆژى دووشەممە.

پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی هەرێم بەم شێوەیە:

هەولێر : ٤٣ پلەی سیلیزی

سلێمانی: ٤١ پلەی سیلیزی

دهۆک : ٤٢ پلەی سیلیزی

کەرکوک: ٤٦ پلەی سیلیزی

زاخۆ: ٤٣ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە :٤٤ پلەی سیلیزی

سۆران : ٤٣ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: ٣٠ پلەی سیلیزی

گەرمیان: ٤٦ پلەی سیلیزی

 













گەلەری