هەستیاری بە شیر یەکێکە لە باوترین جۆرەکانی هەستیاری بە خۆراک دادەنرێت و منداڵان بە تایبەت منداڵی ساوا به زۆری تووش دەبن، لە زۆربەی حاڵەتەکاندا دوای ساڵێک بەرەبەرە نامێنێت و نەخۆشەکە چاک دەبێتەوە.
دکتۆر کامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی، پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک لە بڵاوکراوەیەکیدا ئاماژە بە نیشانەکانی و شێوازی دەست نیشانەکانی و چارەسەرکردنی دەکات، بەم شێوەیە:
- نیشانەکانی:
١. هاتنە
خواراوەی ئاو بە لووتدا.
٢. تەنگە
نەفەسی.
٣. سکچوون و
بوونی خوێن لە پیسایدا.
٤. خورانی پێست
به تایبەت بە دەوری دەم.
٥. سوور
بوونەوەی پێست و ئاوسانی.
٦. ڕشانەوە و
سکئێشە.
٧. فرمێسکی زۆر
بە چاودا هاتنە خوارەوە.
- شێوازی
دەستنیشانکردنی:
١. پشکنینی
پێست: لە ڕێگای لێدانی دەرزی ژێر پێست و چاودێری کردنی.
٢. پشکنینی
خوێن بۆ دژەتەنی IgE .
٣. پشکنینی
پیسایی.
٤. پشکنینی
هەستیاری بە خۆراک: لە ڕێگای پێدانی شیر و چاودێریکردنی منداڵەکە بە چڕوپڕی.
- شێوازی
خۆپاراستن و چارەسەرکردنی:
١. شیری دایک
بدرێت بە منداڵان لانی کەم تاوەکو تەمەنی شەش بۆ هەشت مانگ.
٢. پێنەدانی
شیری مانگا و بەرهەمەکانی بە منداڵان تا دوای تەمەنی یەک ساڵ.