سەردێڕ:

ئێران گەشتە ئاسمانییەکانی دەستپێدەکاتەوە

PM:07:54:26/06/2025

1040 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی ئێران بڵاویکردەوە، ئاسمانی وڵاتەکەی لە بەشی رۆژهەڵاتدا بە رووی گەشتە ئاسمانییەکاندا کراوەتەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی ئێران بڵاویکردەوە، لە رۆژهەڵاتی وڵاتەکەدا گەشتە ئاسمانییەکان دەستیانپێکردووەتەوە و بڕیارەکە تەنها ئەو گەشتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییانە دەگرێتەوە کە دەچن بەرەو فڕۆکەخانەکانی بەشی رۆژهەڵاتی ئێران یان لەو ناوچانەوە دەگەڕێنەوە.

وتیشی، فڕۆکەخانەی مەشهەد یەکێکە لەو فڕۆکەخانانەی کە ئیسرائیل لە کاتی جەنگدا بۆردومانی کرد، ئەمڕۆ دەستی بە گەشتەکانی کردووەتەوە.

باسی لەوەشکرد، گەشتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی دیکە لەسەر ئاستی هەموو ئێران لەناویاندا تاران، تا کاتێکی نادیار بە هەڵپەسێردراوی دەمێنێتەوە.

 













گەلەری