PM:07:21:26/06/2025
1212 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتى ناوخۆى عێراق، ژمارەیەک رێنمایی لە بارەى پلانى رێکخستنى رۆژانى عاشورا و مانگى موحەڕەم بڵاوکردەوە و دەڵێت، پێویستە رێگری بکرێت لە هەر حاڵەتێکی چەک و چەکداری لە رێوڕەسمەکاندا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، کە بە سەری ساڵی کۆچی و سەرەتای مانگی موحەڕەم دادەنرێت، وەزارەتی ناوخۆى عێراق، لە راگەیەندراوێکدا لە بارەى بەڕێوەچوونى رێوڕەسمى رۆژانى عاشورا لە عێراق بڵاویکردەوە، پێویستە رێگە نەدرێت هیچ جۆرە دیاردەیەکی چەک و چەکدارى لە رێوڕەسمەکاندا ببینرێت و هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی عێراق رێوڕەسمەکان بپارێزن.
وتیشی، داوا
دەکات هەڵمەتى هۆشیارکردنەوەى سەردانکەران و هاوڵاتیان چڕبکرێتەوە و کەشێکى ئەمنى
گونجاو لە مزگەوتەکان و شوێنە پیرۆزەکان دابینبکرێت.
باسی لەوەشکرد،
پێویستە بەربەستەکانى هاتوچۆ لاببرێن کە شەقامە سەرەکییەکانى داخستووە، هەروەها
ئۆتۆمبێلى فریاکەوتن و بەرگرى شارستانى لە هەموو شوێنەکان بەردەست بن و ئەندامانى
پۆلیسى کۆمەڵایەتیش ئامادەبن.
١٠ رۆژی سەرەتای مانگی موحەڕەم پێی
دەوترێت عاشورا و لەو رۆژانەدا رێورەسمەکان لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق بەڕێوەدەچن.