PM:05:16:26/06/2025
1488 جار خوێندراوەتەوە
تەندروستی ئێران ئاماری کوژراو و بریندارانی ماوەی شەڕی ئێران و ئیسرائیلی بڵاوکردەوە و دەڵێت، لەو ماوەیەدا ٦٢٧ کەس لە ناوچە جیاوازەکانی ئێران گیانیان لەدەستداوە، رابەری باڵای وڵاتەکەش دەڵێت، ئەگەر ئەمریکا هێرش بکاتەوە سەریان، جارێکی دیکە وەڵامیان دەدەنەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، حسێن کرمانپور، بەرپرسی ئیدارەی پهیوەندیە گشتییەکان لە وەزارەتی تەندروستی ئێران وتی، لە ماوەی ١٢ رۆژی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ٦٢٧ کەس کوژراون و چوار هەزار و ٨٧٠ کەسی دیکەش برینداربوون.
ئاماژهی بهوهشكرد، لە پارێزگاکانی تاران و کرماشان زۆرترین ژمارەی کوژراو
و بریندار لە ئەنجامی هێرشەکاندا تۆمارکراوە.
فریاگوزاری ئیسرائیلیش پێشتر بڵاویکردەوە، بەهۆی هێرشەکانی ئێرانەوە ٢٨
کەس کوژراون و زیاتر لە هەزار کەسیش برینداربوون.
هاوکات، عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئێران
دەڵێت، توانا سەربازییەکانی ئیسرائیلیان لاواز کردووە و ئەگەر ئەمریکاش هێرش
بکاتەوە سەریان، جارێکی دیکە وەڵامیان دەدەنەوە.