PM:03:34:26/06/2025
1084 جار خوێندراوەتەوە
لە بەشێکی نەخۆشخانەکان کێشەی کەمی دەرمانی دژەگەستن بەردەوامە. بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانییش دەڵێت، ئەوان ناتوانن دەرمانی دژەگەستن بۆ نەخۆشخانەکان بکڕن. دەشڵێت، هەر کاتێک حکومەتی عێراق دەرمانەکەیان بۆ دابین بکات دەیدەنە هاوڵاتییان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا وتی، ئەوان ناتوانن دەرمانی دژەگەستن بۆ نەخۆشخانەکان بکڕن.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەرمانی دژە گەستن لەلایەن
حکومەتی عێراقەوە بۆیان دابین دەکرێت و هەرکاتێک بۆیان دابینکرا دەیدەنە
هاوڵاتییان.
باسی
لەوەشکرد، پێویستە نەخۆشخانەیەكی تایبەت بە
شیاندنەوەی ئالوودەبووانی ماددەی هۆشبەر هەبێت بۆ ئەوەی هەر كەسێك گومانی
بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەری لێ بكرێت، بە پشكنین پشتڕاست بکرێتەوە.