AM:11:58:26/06/2025
756 جار خوێندراوەتەوە
رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و بازرگانیکردن پێوەیان لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دیاریکراوە و لە دوای ساڵی١٩٨٧ رۆژی ٢٦ـی حوزەیرانی هەموو ساڵێکیان وەک رۆژی هۆشداری و بەرەنگاربووەنەوەی ماددە هۆشبەرەکان دیاریکردووە.
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە رۆژی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکاندا داوا لە سەرجەم وڵاتان دەکات ژیانی هاوڵاتییانیان باشتر بکەن بە گرتنەبەری رێوشوێنی ئەمنی و پێویست بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ماددە هۆشبەرەکان و گرنگی خستنەسەر پاراستنی مافی مرۆڤ و گەشەدان بە تەندروستی لە وڵاتەکانیان.
هاوکات وەزیری
کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمیش دەڵێت، بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی
هۆشبەر لە هەرێمی کوردستاندا بووەتە دیاردەیەکی مەترسیدار و رۆژ بە رۆژیش لە
زیادبووندایە.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، مانگی رابردوو لە کۆی پێنج هەزار و ٧٤٦ کەس کە بە تاوانی جۆراوجۆر
دەستگیرکراون، هەزار و ٥٧٦ کەسیان بە هۆی
ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکراون کە دەکاتە ٢٧.٢٪ دەستگیرکراوەکان.
وەزیری کار و
کاروباری کۆمەڵایەتی باسی لەوەشکردووە، هەزار و ٤٨٦ کەس لەوانەی بە تاوانی ماددەی
هۆشبەر دەستگیرکراون لە رەگەزی نێرن و ٨١ـیشیان لە رەگەزی مێن.