AM:10:55:26/06/2025
46920 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە بە ئێن ئاڕ تی وت، بەهۆى بەکارهێنانى تى ئێن تى لەکاتى راوەماسیدا لەسنووری پارێزگای هەڵەبجە، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، حەوت هاوڵاتی بەمەبەستی راوەماسی چوونەتە ناوچەیەكی نزیك گوندی سازان لە پارێزگای هەڵەبجە، تى ئێن تى پێیاندا تەقیوەتەوە.
چاوگێک لە نەخۆشخانەی
فریاکەوتنی فێرکاری هەڵەبجە بە ئێن ئاڕ تی وت، بەهۆى بەکارهێنانى تى ئێن تى لەکاتى راوەماسیدا لە سنووری هەڵەبجە
سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیكەش برینداربوون.
ئاماژە
بەوەشکراوە، لەئێستادا بریندارەكان
لەشوێنی رووداوەكەوە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری
پزیشكی و دووان لە بریندارەکان دۆخی تەندروستییان نا جێگیرە.