سەردێڕ:

ئەپیكور: پێویستە پەلە بكرێت لە كردنەوەی بۆریی نەوتی عێراق-توركیا

AM:10:04:26/06/2025

1156 جار خوێندراوەتەوە

ئەپیكور لەسەر هەناردەكردنی نەوتی عێراق بە هێڵی بۆریی نەوتی عێراق - توركیا راگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و جەخت لە گرنگی و بەپەلەیی كردنەوەی هێڵی بۆریی نەوتی عێراق - توركیا دەكاتەوە و دەڵێت، زیاتر لە ٣٠٠ هەزار بەرمیل بۆ بازاڕی نێودەوڵەتی زیاد دەكات.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، کۆمپانیاکانى نەوت لە هەرێمی کوردستان)ئەپیکور( لە rاگەیاندراوێكدا، جەخت لە گرنگی و بەپەلەیی کردنەوەی هێڵی بۆریی نەوتی عێراق - تورکیا دەکاتەوە.

 

لە راگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، هێڵی بۆریی نەوتی عێراق - تورکیا رێڕەوێکی هەناردەکردنی سەلامەت لە عێراقەوە بۆ بازاڕەکانی جیهان لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە دابین دەکات.

دەشڵێت، دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی هێڵی بۆریی نەوتی عێراق - تورکیاوە زیاتر لە ٣٠٠ هەزار بەرمیل بۆ بازاڕی نێودەوڵەتی زیاد دەکات.

وتیشی، هەرکاتێک دڵنیایی پارەدانیان بۆ هەناردەکانی رابردوو و داهاتوو هەبوو، کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان - ئەپیکور ئامادەیە دەستبەجێ هەناردەکردن لە رێگەی هێڵی بۆریی نەوتی عێراق - تورکیاوە دەست پێ بکاتەوە.


 













گەلەری