AM:09:38:26/06/2025
12772 جار خوێندراوەتەوە
سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌ی ئۆتۆبانی بابانی سلێمانی دەڵێت، لە سەرەتای مانگی ئەلوولی ئەمساڵ قۆناغی یەکەمی شه‌قامی ١٠٠ مه‌تری ته‌واو ده‌كرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، ئاسۆ جه‌زا، سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌ی ئۆتۆبانی بابان بە رادیۆ ترافیکی هاتووچۆی سلێمانی وتووە، قۆناغی یه‌كه‌می پرۆژه‌ی شه‌قامی ١٠٠ مەتری كه ناسراوه به (ئۆتۆبانی بابان) له رۆژی نۆی مانگی ئەیلولی ئەمساڵ ته‌واو ده‌كرێت.
وتووشیەتی، له كیلۆمه‌تری
دووه‌مه‌وه له‌ناوچه‌ی تاسڵوجه‌وه شه‌قامه‌كه دوو چین قیرتاوكراوه و ئێستا
دانیشتوانی گونده‌كانی سنووره‌كه سوودی لێوه‌رده‌گرن، بڕیاره تا كۆتایی ئه‌مساڵ
چینی سێیه‌می قیر تاوه‌كو كیلۆمه‌تری ٢٣ كۆتایی بێت و به‌ته‌واوی ئه‌و به‌شه‌ی شه‌قامه‌كه
بكرێته‌وه.
باسی
لەوەشکردووە، شه‌قامه‌كه به کوالێتی به‌رز دروستده‌كرێت كه تاوه‌كو ساڵی داهاتوو
كێشه‌ی هاتووچۆ له‌و به‌شه‌ی شاری سلێمانی چاره‌سه‌ر ده‌كات.