وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق دەڵێت، گه‌شته ئاسمانییه‌كانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا دووبارە دەستیانپێکردووەتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٥ـی حوزه‌یرانی ٢٠٢٥، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق بڵاویکردەوە، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بە دوو گەشتی هێڵی ئاسمانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هێڵی ئاسمانی تورکیا دەستی بە کارەکانی کرده‌وه.
وەزارەتەکە
وتیشی، پێشبینی دەکات سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو، هێڵی ئاسمانی عێراقی گه‌شته‌كانی
زیاتر بکات.
پێشتریش
رایگەیاندبوو، کە ئەمڕۆ گه‌شته ئاسمانییه‌كانی به شێوه‌ی پله‌به‌ندی له هه‌ردوو
فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا و به‌سره بۆ ده‌ره‌وه ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه و لە ماوەی دوو
هه‌فته‌ی رابردوودا، نزیکەی ٩٠ گەشتی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەسرەش ئەنجامدراوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، دوای ئەوەی هێرشەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل لە ١٣ی
حوزەیرانەوە دەستیپێکرد، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی عێراق داخرا و هەموو گەشتەکانیشی
هەڵوەشاندەوە، دواتر بڕیاری ئاگربەست لەم دواییانەدا بووە هۆی کردنەوەی ئاسمانی
عێراق بەرەوڕووی گەشت ئاسمانییەکان.