PM:05:26:25/06/2025
3560 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی دارایی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم دەڵێت، لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانیان رادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق کردووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، وەزارەتی دارایی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە راگەیەندراوێکدا وتی، لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران هەرێمیان لەلایەن تیمی تەکنیکی دارایی هەرێمەوە رادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.
ئەمەش لە کاتێکدایە ماوەی زیاتر لە ٥٠ رۆژە بەهۆی رادەستنەکردنی
داهاتی ناوخۆوە مووچەخۆرانی هەرێم مووچەیان وەرنەگرتووە و حکومەتە ماوەبەسەرچووەکەش ئەگەرچی لە توانایدایە بە داهاتی ناوخۆ ٢٢ مووچە دابین بکات بەڵام ئامادە نییە یەک
دینار بدات بە مووچەی مووچەخۆران.