AM:08:46:25/06/2025
8300 جار خوێندراوەتەوە
٥٥ رۆژە مووچەخۆرانی هەرێم لە چاوەڕوانیی مووچەکانیاندان، حکومەتی ماوەبەسەرچووش دەڵێت، ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران باسی مووچە دەکەن.
حکومەتە ماوەبەسەرچووەکە زیاتر لە ٢٣ تریلیۆن دیناری داهاتی نەوتی قاچاخ و ناوخۆی لەبەردەستدایە و هیچ پاساوێک نامێنێت ئەمڕۆ بڕیار لە دابەشکردنی مووچە نەدرێت.
هەروەها، حکومەتی ماوەبەسەرچوو پارەی پێویستی لەبەردەستە و بەپێی
زانیارییەکانیش، بەغدا پێی راگەیاندوون، یان خۆیان پارەی مووچە بدەن، یان داهات
رادەست بکەن.
هاوکات، ٥٥ رۆژە مووچەخۆرانی هەرێم لە چاوەڕوانیی مووچەکانیاندان و حکومەتی ماوەبەسەرچووش وتی، ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران باسی مووچە دەکەن.