PM:08:57:23/06/2025
1744 جار خوێندراوەتەوە
ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا بە سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ لە کۆبوونەوەدان و چاودێری بارودۆخی قەتەر دەکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، کەناڵی سی ئێن بی سی لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ئێستادا لەگەڵ وەزیری بەرگری و سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی وڵاتەکەی لە کۆبوونەوەدایە.
ئەوەش دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ
سوپای پاسداران رایگەیاند، تاران مووشەکی بالیستیکی ئاراستەی بنکەکانی
ئەمریکا لە قەتەر و بەحرەین کردووە، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بۆ هێرشی ئەمریکا بۆ
سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران.
هەروەها
میدیاکانی عێراقیش بڵاویانکردەوە، باڵیۆزخانە و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە
عێراق بەهۆی هەڵکشانی گرژی و ئاڵۆزییەکانەوە لە حاڵەتی ئامادەباشییەکی زۆردان.