کەشناسی هەرێم پێشبینی ٤٨ کاتژمێری کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت، کەشوهەوای ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەکانی گەرماش بەراورد بە دوێنێ بەرز دەبنەوە.
ئەمڕۆ هەینی ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەکانی گەرماش بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ کەمێک بەرز دەبنەوە.
کەشناسی هەرێم
لەبارەی کەشوهەوای سبەی وتیشی، ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، ئەگەری
هەیە لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوری رۆژهەڵاتی هەرێم کەمێک باران ببارێت و هەورە تریشقەی لەگەڵبێت.
دەشڵێت،
پلەکانی گەرما بە نزیکەی ١ بۆ ٢ پلە نزمتر دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
پلەکانی گەرما
لە ناوچەکانی هەرێم بەم شێوەیە:
هەولێر : ٣٨ پلەی
سیلیزی
سلێمانی : ٣٨
پلەی سیلیزی
دهۆک : ٣٨ پلەی
سیلیزی
کەرکوک : ٤١
پلەی سیلیزی
زاخۆ : ٣٩ پلەی
سیلیزی
هەڵەبجە : ٤٠
پلەی سیلیزی
سۆران : ٣٥
پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران :
٢٢ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٤٤
پلەی سیلیزی