سەردێڕ:

کۆمسیۆن: تۆمارکردنی ناوی هاوپەیمانێتییەکان بۆ هەڵبژاردن کۆتایی هات

PM:09:42:22/05/2025

1964 جار خوێندراوەتەوە

كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق دەڵێت، (٢٥) هاوپەیمانی و (١١٨) حزب و (١٦) لیستی تاكەكسی خواستی خۆیان پیشانداوە بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردن.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ـی ئایاری ٢٠٢٥، فەرمانگەی کاروباری حزب و رێکخراوە سیاسییەکان لە كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق، دۆخی کۆتایی پڕۆسەی تۆمارکردنی حزب و هاوپەیمانییە سیاسییەكان و كاندیدە تاکەکەسیەكانی بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق راگەیاند، كە داوایان پێشکەشکردبوو بۆ خۆ تۆمارکردن و ئەمڕۆ پێنج شەممە وادەكەی كۆتایهات.

دۆخی کۆتایی بەم شێوەیە بووە:

ژمارەی لایەنە مۆڵەتپێدراوەکان: ٣٤٣ حزب

ژمارەی ئەو حزبانەی لە سەروبەندی دامەزراندان: ٦٠ حزب

ژمارەی ئەو حزبانەی خواستی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا دەربڕیوە: ١١٨ حزب

ژمارەی هاوپەیمانییەکانی پێشوو: ٦٦ هاوپەیمانی

ژمارەی ئەو هاوپەیمانیانەی کە بڕوانامەی پەسەندکردنیان لە دەستەی کۆمیسیارانەوە وەرگرتووە: ٥ هاوپەیمانی

ژمارەی ئەو هاوپەیمانییانەی چاوەڕێی پەسەندکردنن لەلایەن دەستەی کۆمیسیارانەوە: ١١ هاوپەیمانی

ژمارەی ئەو هاوپەیمانییانەی خواستی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا دەربڕیوە: ٢٥ هاوپەیمانی

ژمارەی ئەو لیستە تاکەکەسیانەی کە ئارەزوی بەشداریکردنیان پێشکەش کردووە: ١٦ لیست













گەلەری