سەردێڕ:

دادگای سلێمانی بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ بکوژی ئاری چایچی دەرکرد

PM:02:02:22/05/2025

2504 جار خوێندراوەتەوە

پارێزەری ئاری چایچی بە ئێن ئاڕتی وت، دوای پێنج دانیشتن، دادگا بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ بکوژی ئاری چایچی دەرکرد، کە ١٠ مانگ پێش ئێستا لە کاتی کارکردندا بە دەستی ئەفسەرێکی هێزی کۆماندۆی یەکێتی کوژرا.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ـی ئایاری ٢٠٢٥، پارێزەری ئاری چایچی بە ئێن ئاڕتی راگەیاند، دادگا بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ بکوژی ئاری چایچی دەرکرد و هاوکارەکەشی ئازادکرا.

باسی لەوەشکرد، دوو كه‌س به‌تۆمه‌تی كوشتنی ئاری ده‌ستگیركراون، یه‌كێكیان به‌ تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی و ئه‌وی دیكه‌یان به‌ هاوبه‌ش له‌ تاوانه‌كه‌دا ناسێنراوه‌، به‌ڵام ئه‌مڕۆ تاوانباری سه‌ره‌كی سزای له‌سێداره‌دان و هاوكاره‌كه‌شی په‌ڕاوی جیای بۆ كراوه‌ته‌وه‌ دادگا پێیوایه‌ كه‌ به‌ڵگه‌ هه‌یه‌ بۆ هه‌واڵه‌كردنی به‌ڵام به‌ڵگه‌ نیه‌ بۆ ئیدانه‌كردنی بۆیه‌ دادگای بڕیاریدا به‌ ئازادکردنی، به‌ڵام مافی تانه‌دانیان هه‌یه‌ و ره‌وانه‌ی دادگای ته‌میزی ده‌كه‌ن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، شەوی ٢٧ـی تەمووزی ٢٠٢٤ لە گەڕەکی راپەڕینی شاری سلێمانی، چایچییەک بە ناوی ئاری رزگار تەمەن ٣٠ ساڵ بە دەستڕێژی گولــلە لەلایەن کارمەندێکی کۆماندۆەوە کوژرا.




کارزان تاریق ـ سلێمانی

 


 













گەلەری