سەردێڕ:

وتەبێژی کۆمسیۆن: ئەمڕۆ کۆتا وادەی تۆمارکردنی پارت و هاوپەیمانیەتیەکانە

AM:10:23:22/05/2025

1496 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، تۆمارکردنی پارت و هاوپەیمانیەتیەکان بۆ هەڵبژارادنی پەرلەمانی عێراق درێژ ناکرێتەوە و ئەمڕۆ کۆتایی دێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ـی ئایاری ٢٠٢٥، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، تۆمارکردنی پارت و هاوپەیمانیەتییەکان درێژ ناکرێتەوە و ئەمڕۆ کۆتایی دێت و وتیشی، تا ئێستا ٣٣٩ پارت و لایەنی سیاسی لە کۆمسیۆن تۆمارکراون.

 

ئەوەشی ختەڕوو، پێویستە هاوپەیمانێتی لە دوو پارت زیاتر بێت ئەگەر نا رەتدەکرێتەوە و تا ئێستاش ٣٣٩ پارت و لایەنی سیاسی لە کۆمسیۆن تۆمارکراون

وتیشی، دەنگدەر لە هەمو پارێزگا و شوێنێک دەتوانێت تۆماری دەنگدانی نوێ بکاتەوە و تا ئێستاش نزیکەی دوو ملیۆن دەنگدەر تۆماریان نوێ کردوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، نزیکەی ١٩ ملیۆن کەس لە عێراق کارتی بایۆمەتریان هەیە و ئەو کەسانەشی کارتی بایۆمەتری نوێیان هەیە پێویستیان بە نوێکردنەوەی کارتەکە نیە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق رۆژی مانگی ١١ـی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

هـ.ئـ


 













گەلەری