سەردێڕ:

نوێترین زانیاری دەربارەی مووچە

PM:04:18:08/05/2025

4812 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەو بڕە پارەیەی لەلایەن بەغداوە نێردراوە بۆ هەرێم لە ١٢.٦٧٪ زیاترە و دەشڵێت، وەک فراکسیۆنی نەوەی نوێ بەردەوامن لە فشارەکانیان.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٨ـی ئایارـی ٢٠٢٥، رێبوار ئەوڕەحمان، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەو بڕە پارەیەی وەزارەتی دارایی عێراق رەوانەی کردووە بۆ هەرێم بڕەکەی لە ١٢.٦٧٪ زیاترە.

وتیشی، وەکو فراکسیۆنی نەوەی نوێ بەردەوامن لە فشارەکانیان و قسە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانـی عێراق و وەزارەتی دارایی عێراق دەکەن کە بۆ ناردنی مووچە چاوەروانی روونکردنەوەی دادگای فیدراڵی نەکەن و مووچە بنێرن دواتر چاوەروانی وەڵام و روونکردنەوەی ئەوان بن.













گەلەری