سەردێڕ:

ماڵپەڕى بلومبێرگ: سعودیە دەیەوێت هەماهەنگ بێت بۆ رێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت

PM:03:04:04/05/2025

1400 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامانی ئۆپیک پڵەس رێککەوتن بۆ مانگی شەش رۆژانە ٤١١ هەزار بەرمیل نەوت زیاتر بەرهەمبهێنن و ئەوەش بەراى پسپۆڕانى ئابوریی هیچ بوارێک بۆ بەرزکردنەوەى نرخى نەوت ناهێڵێتەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٤ی ئایاری ٢٠٢٥، ماڵپەڕى بلومبێرگ رایگەیاند، گفتوگۆکانى نێوان سعودییە و ئەمریکا لەسەر بەرنامە ناوەکییەکەى دەکرێت، سعودیە دەیەوێت نیەتپاکى خۆى نیشانبدات و هەماهەنگ بێت بۆ رێگریی لە بەرزبوونەوەى نرخى نەوت کە ئیدارەى ترەمپ دڵنیای لەسەر دەکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا نرخى بەرمیلێک نەوت بە ٦١ دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرێت کە نزیکە لە نرخى چوار ساڵ پێش ئێستایەوە، بەڵام تائێستا هیچ یەکێک لە عێراق و کازاخستان و روسیا هەڵوێستێکى رونیان نییە و بڕیارە سەرەتاى مانگى داهاتوو کۆبوونەوە بکەن و بڕیارى نوێ بدەن.

 

 













گەلەری