پاش ئەوە لە چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی هاککردنی ماڵپەڕی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانییەوە باس لە سڕانەوەی سەرپێچى سەر ئۆتۆمبێلەکان دەکرا، ئەمڕۆ ئەو بەڕێوەبەرایەتییە جارێکی دیکە سزای سەر ئۆتۆمێلەکانی بڵاوکردەوە.
ئەگەر دەتەوێت
بزانیت ئۆتۆمبێلەکەت سزای لەسەرە یاخود نەخێر و رێژەی سزاکە چەندە کلیک بکە
ئەوەش لەکاتێکدایە، شەوی چوارشەممەی هەفتەی رابردوو، بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک ماڵپەری بەڕێوەبەرایەتی
هاتوچۆی سلێمانی هاککرا و لەکارکەوت.
دوابەدوای ئەوە
هاوڵاتیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باسیان لە سڕانەوەی سەرپێچى سەر ئۆتۆمبێلەکانیان
دەکرد، بەڵام دواتر بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سەرجەم
سزاکانی سەر شۆفێران وەک خۆی ماوەتەوە و هیچ زانیارییەک نەسڕاوەتەوە.