نرخی کارەبای مۆلیدەی سیتییەکان بۆ مانگی ١٠ دیاریکرا و بۆ هەر کیلۆواتێک ٢٦٠ دینار دیاری کراوە.
کارەبای سلێمانی رایگەیاند، لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگاکانى نیشتەجێبوون (ستییەکان) ئەمڕۆ يەكشەممە کۆبووەوە و تیایدا نرخی یەک کیلۆواتی کارەبای مۆلیدەی بۆ مانگی ١٠ بە ٢٦٠ دینار دیاریکرد.
ئاماژە بەوەشکراوە، پێویستە سەرجەم ستیيەکانی سنووری پارێزگای
سلێمانی پابەند بن بەنرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی
رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.
لە هەرێم شانبەشانی کارەبای نیشتیمانی، حکومەت لەبری زیادکردنی
بەرهەمهێنانی کارەبا، مۆلیدەی ئەهلی بۆ گەڕەک و سیتییەکان داناوە. ئەوەش دوای ٣٣
ساڵ لە حکومڕانی و بەدەستەوەبوونی داهات و خێر و بێری هەرێمی کوردستان، هێشتا نەیانتوانیوە
کارەبای نیشتیمانی ٢٤ کاتژمێری بۆ هاوڵاتیان دابین بکەن و کارەبای کەرتی تایبەتیان
بە نرخی بەرز پێدەفرۆشنەوە.
لەکاتێکدا وەک ئەرکی خۆی؛ پێویستە حکومەت ئەگەر کارەباشی
پێدابین نەکرێت، ئەوا بە نرخی پاڵپشتیکراو و هەرزان ئەو خزمەتگوزارییە گشتییانە بۆ
هاوڵاتیان فەراهەم بکات.