دەستەی کەشناسی عێراق پێشبینیکرد، لەماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا بارانبارین بەلێزمە لەچەند ناوچەیەکی عێراقدا دەستپێدەکات.
دەستەی کەشناسی عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، کەشوهەوای سبەینێ هەینی لەسەرجەم ناوچەکانی عێراق هەورە، هاوکات هەورە بروسکە وباران بارینی بەهێز دەستپێدەکات.
ڕوونیشیکردەوە، ڕەوشی کەشوهەوای ڕۆژی شەممە، وەکو
رۆژی رابردوو دەبێت، بەجۆرێک هەور و بارانبارین دەستپێدەکات بەڵام لە ناوچەکانی
باشوری عێراق پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە.
دەستەی کەشناسی عێراق وتیشی، نزمترین پلەی گەرما
لە پارێزگاکانی سلێمانی و نەینەوا دەبێت کە دەگاتە ١٣ پلەی سەدی و بەرزترین پلەش لە
شاری ناسڕییە وموسەننا بە ٢٠ پلەی سەدی تۆمار دەکرێت.
هاوکات سیروان ساڵح شارەزاى کەشناسى لە
بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوە کرد "بەهۆی کاریگەری دوو ناوچەی پەستان نزمی دەریای
سوور و دەریای ناوەڕاست، پێشبینیی دەکرێت لە درەنگانێکی ئێوارەی هەینی و بەزۆریش
کاتەکانی شەو لەگەڵ رۆژی شەممە و هەندێک کاتی رۆژی یەکشەممە بڕێک باران بەشێوەی
ناو بەناو ببارێت".
روونیشیکردەوە "بڕی بارانەکه لە ناوچەکانی
باکووری گەرمیان باشە و لە ناوچەکانی تر بڕەکه مامناوەند دەبێت و لەگەڵ هەندێك لە
تاوە بارانەکان ئەگەری هەورە بروسکە هەیە".
ئەو شارەزایەى کەشناسى ئاماژەى بەوە کرد کە
پێشبینى دەکرێت ئێوارەی یەکشەممە کۆتایی بە شەپۆلەکە بێت.