PM:07:31:24/09/2024
4564 جار خوێندراوەتەوە
یەکێک لە پێوەدانە باوەکان کە زۆرێک لە خەڵکی لە ماوەی ژیانیاندا رووبەڕووی دەبنەوە پێوەدانی هەنگە، ئەم پێوەدانە ئەگەری هەیە لە کاتێکدا بێت کە لە نزیک گوڵزار لەناو گژوگیاین یاخود لە کاتێکدا بێت کە بەبێ ئاگاداری خۆمان بەر هێلانەی هەنگەکان کەوتبین و کێشەمان بۆ دروست کردبن.
بەپێی "هەپی پێت"، پێوەدانی هەنگ بە شێوەیەکی گشتی زیانی بۆ جەستەی مرۆڤ نییە، تەنها لە حاڵەتێکدا نەبێت کە جەستەی ئەو کەسە خۆی هەستیاری هەبێت بەرامبەری، جەستەی هەر کەسێک لە بەرامبەر پێوەدانی هەندێک ئاژەڵ بەرگری دەکات و لە بەرامبەر هەندێکی تر توانای بەرگریکردنی نییە.
هەندێک کەس کاتێک دووچاری پێوەدان دەبن لەلایەن هەنگەوە، لەوانەیە رووبەڕووی
هەناسەتەنگییەکی زۆر ببنەوە و هەر ئەوەش مەترسییەکی زۆری بۆ سەر جەستەیان لێ بکەوێتەوە،
ئەگەر لە هەر کاتێکدا کەسێک لە دوای پێوەدانی لەلایەن هەنگەوە تووشی هەناسەتەنگی
بوو، پێویستە بە زووترین کات بگەیەندرێتە نەخۆشخانە.
لەگەڵ هەموو ئەوانەی کە باسکرا هێشتا دەتوانین دڵنیا بین لەوەی کە پێوەدانی
هەنگ بۆ مرۆڤ ناتوانێت مەترسییەکی زۆر دروست بکات.