بەغدا بەنیازە ئەمساڵ مووچەی خانەنشیانی هەرێمیش هاوتای خانەنشینانی عێراق بکات کە کەمترین مووچەی خانەنشینی هەرێم ٥٠٠ هەزار دینار دەبێت، هاوکات چاوگێکی وەزارەتی دارایی هەرێمیش بەئێن ئارتی راگەیاند، لیستی مووچەی مانگی حەوتی خانەنشینان بۆ هاوتاکردن رەوانەی بەغدا دەکەن.
هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم و بەغدا، ئەو پرسەی ماوەی چەندین ساڵە خانەنشینانی هەرێمی لە چاوەڕوانی هێشتووەتەوە، کۆتایی دێت و لەمساڵدا هاوتای خانەنشینانی عێراق دەکرێن.
ئەو مووچەخۆرانەی لە دوای ساڵی ٢٠١٥ـەوە
خانەنشینکراون، سەرەتا پلەبەرزکردنەوەی ئەو ساڵانەیان بۆ دەبەسترێت کە راگیرابوو،
دواتر لەسەر دواین مووچە، مووچەی خانەنشینیان هاوتای بەغدا دەکرێت.
مووچەی خانەنشینانی هەرێم تاوەکو ئێستا
بە یاسای ساڵی ٢٠٠٦ و چەند یاسایەکی دیکەی خانەنشینی کار دەکات کە بەشێک لە خانەنشینان
مووچەکانیان کەمترە لە ٢٠٠ هەزار دینار، ئەوە لە کاتێکدایە لەساڵی ٢٠١٤دا یاسایی یەکگرتووی
خانەنشینی لە عێراق پەسەندکرا، یاسای یەکگرتووی خانەنشینی کەمترین مووچەى خانەنشینیشى
بە ٥٠٠ هەزار دینار داناوە، بەڵام هەرێم جێبەجێی نەکردووە.
وردەکاری هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی
هەرێم
مووچەی خانەنشینانی هەرێمی كوردستان بە
پێی یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عێراق، واتە جیاوازی مووچەی خانەنشینێك ئێستا چەندەو
ئەگەر یاسای خانەنشینی عێراق جێبەجێبكرێت چی لێدێت لەم مانگەوە.
ئەگەر فەرمانبەرێك هەڵگری بڕوانامەی بەكالۆریۆس بێت و تەمەنی گەیشتبێتە
٦٠ساڵ ئەوە كۆی مووچەی خانەنشینیەكەی لە ئێستادا
٩٠٢ هەزار و١٠٠ دینار وەردەگرێت، بەپێی یاسای خانەنشینی عێراق مووچەكەی دەبێتە ملیۆنێک
و ٥٥٥ هەزار دیناری عێراقی هەروەها مووچەی خانەنشینێك لە ٥٠٠ هەزار دینار كەمتر
نابێت.
دوای ئەوەی حكومەتی کاربەڕێکەر لەژێر
فشارەکاندا رەزامەندی دا بە جێبەجێ كردنی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی و هەمواركردنەوەی
مووچەی خانەنشینانی هەرێم بەپێی یاسای خانەنشینیی یەكگرتوی ژمارە ٩ـی عێراقی ٢٠١٤ـی
هەمواركراو خەرج دەكرێت، لەوكاتەی یاساكە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
بەگوێرەی خستنەڕووی داتاکانیش کە دیجیتاڵ میدیای
ئێن ئار تی شیکردنەوەی بۆکردووە بەم جۆرە دەبێت:
هاوکات مووچەی خانەنشینی بەپێی ئەم یاسایک
هەژماردەکرێت، لەرێگای هاوكێشەیەكی دارایی كە تیایدا رەچاوی مووچەی بنەڕەتی و دەڕماڵەی
ژیان و دەرماڵەی بڕوانامەی فەرمانبەرەکە دەکرێت، وەک لە نموونەیەیی خوارەوەدا
روونکراوەتەوە؛
فەرمانبەرێک ١٥ یاخود زیاتر خزمەتی هەیە؛
بۆ هەموو فەرمانبەرێک كە تەمەنیان لە ٤٥
ساڵ زیاترە،وە ١٥ ساڵ یاخود زیاتر خزمەتیان هەیە بەگوێرەی یاسایی خانەنشینی یەکگرتوو
بڕگەی ماددەی ٢١ ـی یاساکە دەیگرێتەوە کە بریتیەە لە؛
مووچەی خانەنشینی بنەرەتی = تێکڕای مووچەی
مانگانەی * ساڵی خزمەت * ٢.٥
پاشان ژمارەیەک دەردەچێت و ئەوژمارەیە
دابەشی ١٠٠ دەکرێت رێژەیەکی سەدی دەردەچێت کە بریتیە لەو زیادەیەی دەچێتە سەر مووچەکەی.
واتە، فەرمانبەرێك کە هەڵگری بڕوانامەی
بەكالۆریۆس بێت، لە تەمەنی ٦٠ ساڵیدا خانەنشین بێت واتا ٣٨ ساڵ خزمەتی کردبێت لە کەرتی گشتیدا، بە گوێرەی یاساکە
كۆی مووچەی بنەڕەتیەكەی بەگوێرەی هاوتاکاکردنی مووچە دەبێت یەک ملیۆن و ١٢٧ هەزار
دینار وەبگرێت.
چۆن مووچەکانیان هەژماردەکرێت؟
پێویستە هەر خانەنشینێک تۆماری مووچەی سێ
ساڵی رابردووبزانێت، بەم هەنگاوانە هەڵبستێت بە هەژمارکردنی مووچەکەی دوای
هاوتاکردن، بە پشتبەستن بە یاسایی خانەنشینی عێراقی لە دەستوردا؛
کۆی مووچەی سێ ساڵی رابردووی کە دەکاتە
١٢*٣ = ٣٦ مانگ، واتە هەڵبستێت بە کۆکردنەوەی مووچەی ٣٦ مانگی رابردووی خۆی دوای ئەوەی
خانەنشینکراوە وەک مووچەی بنەڕەتی.
مووچەی ساڵی یەکەم؛ مووچەی بنەڕەتی ساڵی
یەكەم ملیۆنێک دینار بووە ، دەبێت لێکدانی ١٢ مانگی ساڵی یەکەم بکرێت کە دەکاتە ١٢
ملیۆن دینار.
مووچە ساڵی دووەم؛ مووچەی بنەڕەتی ساڵی
دووەم ملیۆنێک و ١٠٨ هەزار دینار بووە، دووبارە کەڕەتی ١٢ مانگ دەکرێت کە دەکاتە
١٣ ملیۆن و ٢٩٦ هەزار دینار.
مووچەی ساڵی سێیەم؛ مووچەی بنەڕەتی ساڵی
سێیەم ملیۆنێک و ١٢٨ هەزار دینار بووە ، بەهەمان
شێوەی دوو ساڵی رابردوو کەڕەتی ١٢ مانگی ساڵەکە دەکرێ و دەکاتە ١٣ ملیۆن و ٥٣٦ هەزار
دینار.
واتا كۆی مووچەی بنەڕەتی ئەو سێ ساڵەی هەر
مووچەخۆرێکی خانەنشینی هەرێم کە هاوتای عێراق
کراوە دەکارە ٣٩ ملیۆن و ٨٨ هەزار دیناری عێراق ، بۆ ئەوەی تێکڕای مووچەکانیان وەبگرێت
دابەش دەکرێتەوە بەسەر سێ ساڵەکەدا کە بۆ هەر مانگێک دەکاتە یەک ملیۆن و ١٠٨ هەزار
و ١٠٠ دیناری عێراقی.
بەگوێرەی یاسایی عێراقی دەبێت ١٪ مووچەکەی
لێدەربکرێت بەم جۆرە
دەرماڵەی پژێوی كە بریتیە لە ١٪ـی تێکڕای
مووچەی خانەنشینی بنەڕەتی بۆ هەر ساڵێكی خزمەت کە هەیبووە لەماوەی کارکردنیدا، واتە
بۆ هەر ساڵێکی ٣٨ ساڵی خزمەتکردن یاخود ١٥ ساڵی خزمەتکردن ١٪ـی مووچەی هەر ساڵێک دەبڕدرێت.
دەرماڵەی بژێوی خانەنشینان = ١ ( هەر ساڵیک
رێژەی ١٠٠٪) * ملیۆنێک و ١٠٨ هەزار* ١٥ ساڵ خزمەتکردن / ١٠٠ = ١٦٦ هەزار و ٢٠٠ دینار
دەرماڵەی بژێوی هەر خانەنشینێک بۆ ١٥ ساڵ
: ١٦٦ هەزار و٢٠٠ دینارە
بەگوێرەی هەمان ماددە دەرماڵەی بڕوانامەش
دەبێت بەم جۆرە هەژماربکرێت؛
دەرماڵەی بڕوانامە بەگوێرەی ساڵی خزمەت
هەماردەکرێت، و هەر ساڵیک ١٠٪ـی تێکڕای مووچەکەی دەکات کەبۆ هەر بڕوانامەیەک رێژەکە
دەگۆڕدرێت، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی زۆرترین خانەنشین هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسە؛
دەرماڵەی بڕوانامە بۆ بەكالۆریۆس * ١٠٪ ـی مووچەی بنەڕەتی کە ملیۆنێک
١٠٨ هەزار دینارە = ١٠٨ هەزار دینار
دەرماڵەی بڕوانامە: ١٠٨ هەزار دینار
كۆی مووچەی خانەنشینی= خانەنشینی بنەڕەتی
+ دەرماڵەی بژێوی + دەرماڵەی بڕوانامە
كۆی مووچەی خانەنشینی ملیۆنێک و ١٠٨ دینار
+ ١٦٦ هەزار دینار + ١٠٨ هەزار دینار= یەک ملیۆن و ٣٨٢ هەزار و ٢٠٠ دینار.
واتا كۆی مووچەی خانەنشینێك كە تەمەنی گەیشتبێتە
٤٥ ساڵ و ١٥ ساڵ خزمەتی كردبێت مووچەكەی دەكاتە: ملیۆنێك و ٣٨٢ هەزار دینار
بەڵام بڕگەی پێنج لە مادەی ٢١ـی یاسای
خانەنشینی یەكگرتوو، نابێت كۆی مووچەی خانەنشینی لە ١٠٠٪ـی مووچەی فەرمانبەر بێ دەرماڵەكانی
زیاتر بێت، ئەگەر مەبەست لە كۆی مووچەی بنەڕتی زیاتر بێت ئەوا ئەو كات كۆی مووچەی
خانەنشێك بەو نمونەیەی سەرەوە دەكاتە یەک ملیۆن و ١٢٨ هەزار دینار نەوەک یەک ملیۆن
و ٣٨٢ هەزار دینار.
ئەم هەژمارکردنە بەبێ ئەو دوو پلە بەرزكردنەوەیەی
كە لە لەلایەن حكومەتی کاربەڕێکەرەوە راگیراوە؛
کەمترین مووچەی خانەنشینی بەپێی یاسایی
خانەنشینی یەکگرتووی عێراق ٥٠٠ هەزار دینارە،
هەروەها ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەتوانێ بەگوێرەی رێژەی هەڵاوسان مادەی ٣٦ـی عێراقی
یاساکە ، بەپێی ئەم مادەیەی دوایی حكومەتی فیدڕاڵی ١٠٠ هەزار دیناری دیكەی بۆ مووچە
نزمەكانی خانەنشینان زیادبکات.
بەو پێیە بەشێك لە خانەنشینانی هەرێمی
كوردستان مووچەكانیان (١٠٠٪ زیاد دەكات كە بەشێكیان مووچەكەیان لە خوار ٣٠٠ هەزار
دینارەوەیە ئەوكات دەبێتە ٦٠٠ هەزار دینار.
هەر فەرمانبەرێك ١٥ ساڵ خزمەتی هەبێت ئەوا
سەرەڕای مەچەی مانگانەی خانەنشینی، پاداشتی كۆتایی خزمەتیشی پێدەدرێت كە بریتیە لە
١٢ مووچەی تەواو (واتە ١٢ * بڕی دوا مووچە كە لە وەزیفە وەریگرتوە بە مووچەی بنەڕەتی
و سەرجەم دەرماڵەكانی)
واتا ئەگەر فەرمانبەرێك بیەوێت خانەنشین
بێت و ١٥ ساڵ خزمەتی هەبێت ئەوە ١٢ مووچەی كۆتایی وەردەگرێت لە بری شەش مووچە،
واتا ئەگەر فەرمانبەرەكە ( ملیۆنێك و ٢٠ هەزار) دیناری هەبێت ئەوا (١٢ ملیۆن و ٢٤٠
هەزار) دینار وەردەگرێت.
خۆ ئەگەر فەرمانبەرێك كۆی مووچەكەی گەیشتبێتە
دوو ملیۆن دینار و خانەنشین بێت لە بری شەش مووچە واتە ١٢ ملیۆن دینار، ئەوە ١٢
مووچەی کۆتایی وەردەگرێت واتە بەگوێرەی یاساکە ٢٤ ملیۆن دینار وەردەگرێت.
لەلایەکی دیکەشەوە، بەپێی یاسای خانەنشینی
عێراق ، مووچەی خانەنشینی وەزیرو پەرلەمانتار
و پلە باڵاكان كە تەمەنیان نەگەیشتووەتە ٤٥ ساڵ و ١٥ ساڵ خزمەتیان هەیە، هیچ مووچەیەك
وەرناگرن.