ئەمڕۆ سێشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٢٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، بەمەش بەراورد بە دوانیوەڕۆی دوێنێ کە نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ١٠٠ مامەڵەی پێوەکرا، نرخی دۆلار ١٠٠ دینار بەرزبووەتەوە.
نرخی دراوەکانی دیکە لە
بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:
نرخی ١٠٠ پاوەن ٢٠٣ هەزار
دینارە.
نرخی ١٠٠ یۆرۆ ١٧٤ هەزار
و ٢٥٠ دینارە.
نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی
ئێرانی ٦ هەزار دینارە.
نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی
١٧ هەزار دینارە.
ئەمە لەکاتیکدایە، لە
٣١ی ٣ی ٢٠٢١ پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنی تایبەت بە پرۆژەیاسای بودجەدا نرخی بەرمیلێک
نەوتی بە ٤٢ دۆلار و نرخی یەک دۆلاری ئەمریکیشی بە یەک هەزار و ٤٥٠ دینار جێگیرکرد.
لە ماوەی رابردوودا بە
مەبەستی کەمکردنەوەی کورتهێنانی بودجە، بانکی ناوەندی عێراق نرخی دیناری بەرامبەر
بە دۆلار نزمکردەوە، بە جۆرێک بۆ هەر دۆلارێک لە بانکەکاندا بە یەک هەزار و ٤٥٠ دینار
و بۆ هاوڵاتیانیش بە یەک هەزار و ٤٧٠ دینار دیاریکرد.