سەردێڕ:

مەرجى پێدانى بەشى ناوخۆیى بە خوێندکارانى ئەم زانکۆیە دیارى کرا

PM:11:15:15/10/2021

7340 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکى زانکۆى سلێمانى مەرجى پێدانى بەشى ناوخۆیى بە خوێندکارانى دیارى کرد و ئاماژەى بەوە کرد لەسبەینێوە دەوامى بەشێک لە کۆلێژەکان دەستپێدەکات.


د.رەزا حەسەن، سەرۆکى زانکۆى سلێمانى بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند "سبەینێ شەممە دەوام لە زانکۆى سلێمانى دەستپێدەکات و دەستدەکەن بە دابەشکردنى بەشە ناوخۆییەکان بەسەر خوێندکاران".

وتیشى " سبەینێ شەممە، کۆلێژەکانى پزیشکى و پزیشکى دددان دەستدەکەن بە دەوام و رۆژى یەکشەممەش کۆلێژەکانى تر لەناو کەمپەس دەستپێدەکات".

سەرۆکى زانکۆى سلێمانى روونیکردەوە "لەسبەینێوە بەشە ناوخۆییەکان بەسەر خوێندکاران دابەش دەکەن".

جەختیشى لەسەر ئەوە کردەوە"خوێندکاران بێ پسوڵەی کوتانی کۆرۆنا بەشە ناوخۆییان پێنادرێت".

 

گۆران لوقمان، سلێمانى













گەلەری